13/10/2025
کانڤاسی سینەمایی و دەربڕینی سیاسی:
کانڤاسی سینەمایی و دەربڕینی سیاسی:
توانای سینەما بۆ گەیشتن بە بینەرێکی فراوان و هەمەچەشن دەیکاتە سەکۆیەکی سەرنجڕاکێش بۆ دەربڕینی سیاسی. سینەماکاران دەتوانن چیرۆکگێڕانەوە و دیمەن و دەنگ بەکاربهێنن بۆ وروژاندنی هەست و سۆز و سەرقاڵکردنی بینەران و گەیاندنی پەیامی سیاسی ئاڵۆز. لە پڕوپاگەندەوە تا شرۆڤەی کۆمەڵایەتی، سینەما کانڤاسێکی گشتگیر پێشکەش دەکات بۆ خستنەڕووی دیدگا سیاسییەکان.
گەڕانەوەیەک بۆ مێژوو:
سوودوه‌رگرتن له سینه‌ما و به‌كارهێنانی وه‌ك ئامرازێك بۆ گواستنه‌وه‌ی شێوازێكی تایبه‌تی بۆچوونی سیاسی ، زیاتر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته تاكڕه‌وه‌كان په‌یڕه‌و كراون و سینه‌ما و سیاسه‌ت تێكه‌ڵاو به‌یه‌كتر دەكران بۆ نموونە له سۆڤیه‌ت به‌تایبه‌ت دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن به‌لشه‌فیه‌كانه‌وه پیلۆتبیرۆی پارتی كۆمۆنیست له هاوینی ١٩٢٥ پێشنیاری ده‌ستنه‌خستنه ناو كاروباری هونه‌ر و سینه‌مایان كرد،به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار له‌ماوه‌ی ٤ ساڵدا كۆمه‌ڵێك كاری زۆر تایبه‌ت به‌رهه‌مهێنرا كه وای له بینه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌رانی فیلم له ده‌ره‌وی سنووری سۆڤیه‌ت كرد كه له‌و ده‌سه‌ڵاته به‌هێزه‌ی ووێنه‌ی فیلمه سۆڤیه‌تیه‌كان بترسن، به‌ڵام له ساڵی ١٩٢٩ بهرودواوه سینه‌ما بوه ئامرازێكی پڕوپاگه‌نده و وورده وورده جێگای كاری سه‌ربه‌خۆ كه‌مبۆیه‌وه و كاره‌كان كه‌وتونه‌ته ژێر به‌زه‌یی مقه‌ستی سانسۆرێكی زۆر لایه‌نگیر و دڵ ڕه‌ق، ستالین زۆر گرنگی به‌به‌رهه‌م هێنانی فیلمی سیاسی و ناو ئاخن به پروپاگه‌ندی ئایدلۆجی داوه تا ڕاده‌یه‌ك زۆربه‌ی فیلمه بهرههمهێنراوهكان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌وسه‌رده‌مه كراون له‌ڵایه‌ن خودی ستالین پێش ڕێگادان به بڵاوكردنه‌وه‌یان سه‌یركراون و ڕاوبۆچوونی خۆی له‌سه‌ریان داوه و زۆر جار گرته‌ی پێ لابردوون یان زیادی كردوه و هه‌ندێك ده‌رهێنه‌ر ، سیناریست تەنانەت ئەکتەریش به ته‌واوه‌تی له فیلم دوورخراونه‌ته‌وه، زۆر فیلمی تایبه‌ت به‌تایبه‌ت فیلمه مێژوویه‌كان ڕێگای بڵاو كردنه‌وه‌یان لێ گیرا هه‌ندێك فیلم و ڕزگاركراو دوای نزیكه‌ی ٧٠ ساڵ دواتر نمایش كران ، بۆ نموونه فیلمی ( كامه‌رانی - ئه‌لكسه‌نده‌ر میدڤدكین ). ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و سه‌رسوڕمانه له‌وسه‌رده‌مه‌دا كۆمه‌ڵێك كاری گرنگی مێژووی سینه‌ما له‌ناو ئه‌و كه‌شه ناهه‌موار و قورس و ترسناكه بهرههمگاتوون بۆ نموونه كاره‌كانی هه‌رسێ ده‌رهێنه‌ری سۆڤیه‌تی ( ئسینشتاین و كۆلۆشۆڤ و ڤێرتۆڤ ).
ههنێدێك له‌و كارانه:
- سه‌رجێگاو قه‌نه‌فه ، ئابرام رووم ١٩٢٧
- گێژاوو به‌سه‌ر ئاسیا، ڤیسیلۆڤ پۆدكین ١٩٢٨
- ڕێگا بۆ ژیان، نیكۆڵای ئیك ١٩٣١
- چاپایڤ، گۆركی ڤاسایلیڤ ١٩٣٤
ئه‌ڵمانیاو له‌گه‌ڵ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن پارتی ناشیوناڵ سۆسیالیست ( نازی ) نێوان ١٩٢٧ - ١٩٤٥سینهمای ئه‌ڵمانی تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره بوو به هۆی هه‌ڵهاتنی زۆرێك له ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا هۆكاره‌كه‌شی گه‌وره بوونی ده‌سه‌ڵاتی نازیه‌كان و ترس له به‌كارهێنانی تووندوتیژی دژیان و هه‌نێكیشیان به‌هۆی ڕێگا گرتن له كاركردنیان له سینه‌مادا به‌هۆی بۆچوونی سیاسی یان جیاوازی ڕه‌گه‌ز و ئایین .
به‌هۆی ئه‌و گرینگیدانەی ی هتله‌ر هه‌یبوو بۆ هونه‌ر و هه‌وه‌ها بۆ فیلم هه‌رزوو له ڕێگای به‌رهه‌مهێنانی فیلمی ئاڕاسته‌كراو بۆ ئه‌ڵمانیه‌كان وویستی مۆنۆپۆل كردنی شێوه‌ی بیركرنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر كۆمه‌ڵێكی زۆری فیلمی پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی دژی كۆمه‌نیزم، هۆمۆسكسوالێتی، جووله‌كه ده‌كران ، یه‌كێك له‌و ده‌هێنه‌ره به‌ناوبانگانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه ( لینی ریفینستاڵ ) هه‌ستا به به‌هه‌مهێنانی كارێكی هونه‌ری زۆر ناوازه له ساڵی ١٩٣٤ ده‌رباره‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری گه‌وره له نۆرینگ بێرگ بۆ هیتله‌ر، به‌كار هێنانی ٢٤ كامێرا و ٦٠ كاتژمێر درێژی مه‌تریاڵی گیراو، كه تێدا شێوازی پێشوازی كردن له هیتله‌ر و گه‌یشتنه شۆێنی كۆبوونه‌وه‌كه ، شێوازی ووێنه‌گرتن به شێوه‌یه‌ك جیاواز و نۆێ بوو له‌هه‌موو گرته‌یه‌كدا هه‌ست به گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی نازیه‌كان نمایش ده‌كرا، تا ئه‌و كاته‌ش هیتله‌ر كه چه‌ند ساڵێك بوو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وه‌رگرتبوو به‌ڵام به‌و ئه‌ندازه‌یه له‌لایان ئهڵمانیهكانهوه نه‌ناسرابوو، ئه‌م فیلمه بوه هۆی په‌یداكردنی جه‌ماوه‌رێكی زۆر كه هیتله‌ریان وه‌ك فریادڕه‌سێك بینی. مه‌به‌ست له‌م فیلمه‌و سه‌داها فیلمی تریش كار له‌سه‌ر هه‌ست و سۆزی هاونیشتمانیان و ڕاكێشان و ڕاهێنانی جه‌ماوه‌ر بۆ بۆچوونه سیاسیه‌كانی نازیه‌كان و ئاماده‌كردنیان بۆ جه‌نگێكی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریان له‌هه مان كاتدا درووست كردنی سینه‌مایه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی كه له‌گه‌ڵ ئایدلۆجیهتی نازیه‌كان بگوونجێت.
هه‌ندێك نموونه:
- په‌ناهه‌نده، گوستاف ئسیسكی ١٩٣٣
- من بۆ تۆ و تۆ بۆ من،كارل فرولچ ١٩٣٤
- پاشای پیر و پاشای گه‌نج، هانس سیتنهۆف ١٩٣٥
مناڵه به‌خته‌وه‌ره‌كان، پاوڵ مارتین ١٩٣٦
هۆلیوود و ئایدۆلۆژی سیاسی : هۆلیوود، چالاکانە کار لەسەر پیشاندان و داسەپاندنی بینێنێکی سیاسی دەکات کە ببێتە ڕوانگەیەک بۆ کارکردنە سەر بۆچون و بڵاوکردنەوەی ئەجندایەکی سیاسی بە بەرنامەکراو بۆ بڵاو کردنەوە کارکردنە سەر هەست و سۆزی بینەر لە ناو ئەمریکا و جیهانی دەرەوەش لە ڕێگای کارکردنی هۆلیوود وەک ئامرازێکی ئایدۆلۆژی، بە بڵاوکردنەوەی چیرۆکەکان کە باوەڕی بەتایبەتمەندی ئەمریکا (ئەمریکانیزم)، کاپیتالیزم، و دیموکراسی لیبراڵ بەهێز دەکەن.
هۆلیوود زۆرجار ویلایەتە یەکگرتووەکان وەک پارێزەری ئازادی و دیموکراسی پیشاندەدات. لە فیلمەجەنگییەکانی وەک ڕزگارکردنی سەربازی ڕایان (١٩٩٨) و کەوتنی هۆکی ڕەش (٢٠٠١)، سەربازە ئەمریکییەکان وەک کاربەدەستێکی بەڕەوشت پیشان دەدرێن کە بۆ ئازادی شەڕ دەکەن ئەم پیشاندانانە ئامانجیان ڕەواکردنی دەستتێوەردانی دەرەکی ئەمریکا و پەرەپێدانی ڕەوشتێکی دووفاقیانەیە کە بەردەوام لە بەرخودی سیاسی ئەمریکادا ڕوون دیارە، نموونەیەکی تر کارکردنی هۆلیود لەگەڵ ئۆفیسی زانیاری جەنگی ئەمریکا لە کاتی جەنگی جیهانی دووهەم و کارکردن لەسەر بەرهەمهێنانی کۆمەلێک فیلمی زۆر کە پشتیوانی لە بەڕێوەچوونی جەنگ دەکرد کۆمەڵێک فیلمی زۆر کە هەندێکیان بەهای هونەری گەورەیان هەیە و بوونەتە بەشێکی گرنگی مێژووی کلاسیکی فیلم وەک فیلمی (کازابلانکا ١٩٤٢) و (خانم مینڤەر ١٩٤٢) کە هەوڵێک بوون بۆ خۆشەویست کردنی هەستی نەتەوەی ڕۆژئاوایەکان یەکگرتووی خیتابی سیاسی و کۆمەڵایەتی بۆ بەڕاویەتیدانی جەنگێک، هەروەها بەکارهێنانی فیلمی دۆکۆمێنتاری وەک زنجیرە فیلمەکانی ( بۆچی جەنگ دەکەین ی فرانک کاپرا ) کە تایبەت بۆ سوپای ئەمریکا بەرهەم هێنرا بە مەبەستی بە ڕواکردنی بەشداری کردنی جەنگ بوو لو لایەن ئەمریکاوە.
ڕۆڵی هۆلیوود لە دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژی ئەمریکی، هێزی سیاسی فراوانی سینەما ڕووندەکاتەوە. سینەما زۆر دوورە لەوەی بە شێوەیەکی بێلایەن ڕوانگەی تایبەتی خۆی بپارێزێت، بەڵکو وەک ئامرازێکی ئایدۆلۆژی کاردەکات کە کاریگەری لەسەر تێگەیشتنی تاکەکان لە مێژوو، سیاسەت، ناسنامە لە ڕێگای بەرهمهێنانی فۆرمێک لە چیرۆک کە کار لەسەر بەهێزکردنی بیرۆکەی ( ئەمریکانیزم و تاکپەرستی و زوتکردنی مافی ئەوانی تر دا ) دەکات: ئەمەش وایکردووە هۆلیوود ببێتە یەکێک لە ڕێخۆشکەرە سەرەکییەکانی دروستکردن و بڵاوکردنەوەی هێزی سیاسی لە ڕێگای کەلتوورەوە،.
نموونەی مۆدێرن:
فیلمە دیکۆمێنتارییە سیاسییەکان: لە سەردەمی هاوچەرخدا فیلمی دیکۆمێنتاری بووەتە میدیایەکی باو بۆ دەربڕینی تێڕوانینە سیاسییەکان. سینەماکاران ئەم فۆرماتە بەکاردەهێنن بۆ لێکۆڵینەوە و ڕەخنە و ڕۆشنایی لەسەر پرسە سیاسییە زەقەکان. فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی وەک "ڕاستییەکی ناڕەحەت" لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا یان "Citizenfour" لەسەر چاودێری حکومەت کاریگەرییەکی قووڵیان لەسەر گوتاری گشتی و داڕشتنی سیاسەت هەبووە.
چالاکی و گۆڕانی کۆمەڵایەتی: هەروەها سینەما ئامرازی هەبووە لە بزوێنەری گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و سیاسی. بزووتنەوەکانی وەک بزووتنەوەی مافە مەدەنییەکان لە ئەمریکا بۆ ئاشکراکردنی نادادپەروەری و کۆکردنەوەی پشتیوانی پشتیان بە گرتەی بەڵگەنامەیی و هەواڵەکان بەستبوو. بە هەمان شێوە بەهاری عەرەبی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەکارهێنانی سۆشیال میدیا و ڕۆژنامەگەری هاووڵاتیان بۆ بەڵگەنامەکردنی ناڕەزایەتییەکان و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەخۆیەوە بینی، بە شێوەیەکی کاریگەر فیلمیان بەکارهێنا بۆ سووتەمەنی شۆڕشێک.
زۆر ده‌سه‌ڵات و ئیدلۆژیهتی تر به شێوه‌ی سۆڤێت و ئه‌ڵمانیا هه‌وڵی مۆنۆپۆل كردنی جه‌ماوه‌ریان له ڕێگای سینه‌ماوه داوه، بۆ نموونه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سوریا، عێراق ، میسر به‌تایبه‌ت له دوای كۆده‌تای سه‌ربازی دژ به پاشای میسر كۆمه‌ڵێك فیلمی ئاراسته‌كراو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وساوه درووست كرا هه‌روه‌ها خۆماڵی كردنی ده‌زگای به‌رهه‌مهێنانی سینه‌ما له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ به‌كارهێنانی به‌پێی وویستی خۆیان و نه‌هێشتنی سینه‌مای ئازاد، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته دوایهكتر هاتوهكان دژی ئه‌وانه‌ی پێشووتری خۆیان سینه‌مایان وه‌ك ئامرازێكی په‌لاماردان و ته‌سفیه حساب كردن به‌كارهێناوه.
دەرئەنجام:
ڕۆڵی سینەما لە دەربڕینی ڕوانگە سیاسییەکان بە کەم سەیر ناکرێ. فیلم چ وەک ئامرازێکی پڕوپاگەندە، چ ئامرازێک بۆ شرۆڤەی کۆمەڵایەتی، یان ئامرازێک بۆ چالاکیی، دەسەڵاتی کاریگەری لەسەر بیروڕای گشتی و کۆکردنەوەی دانیشتووان هەیە. لەگەڵ بەردەوامبوونی پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا ی فیلمسازی، دەتوانین چاوەڕوانی ئەوە بین کە سینەما وەک میدیایەکی گرنگ بمێنێتەوە بۆ دەربڕینی ئایدۆلۆژیای سیاسی و داڕشتنی هۆشیاری کۆمەڵەکان. بەڵام زۆر گرنگە کە توانای دەستکاریکردن و لایەنگری لە وێناکردنی سینەماییدا بناسین، جەخت لەسەر گرنگی بینینی ڕەخنەگرانە و خوێندەواری میدیایی دەکەینەوە لە سەردەمێکدا کە فیلم کاریگەرییەکی وای بەسەر تێڕوانین و بیروباوەڕەکانماندا هەیە.
: Cinema as a Medium of Political Expression:
Cinema's ability to reach a broad and diverse audience makes it an attractive platform for political expression. Filmmakers can use storytelling, visuals, and sound to evoke emotions, engage viewers, and convey complex political messages. From propaganda to social commentary, cinema offers a comprehensive canvas for presenting political perspectives.
The use of cinema as a tool to transmit specific political viewpoints has been particularly pursued by authoritarian regimes, blending film and politics. For example, in the Soviet Union especially after the Bolsheviks seized power the Politburo of the Communist Party proposed, in the summer of 1925, the regulation of the arts and cinema. However, within a span of just four years, a number of highly distinctive works were produced,
causing both audiences and filmmakers outside Soviet borders to fear the powerful imagery of Soviet films. By 1929, cinema had become a tool of propaganda, gradually replacing independentcreative work, as productions fell under the strict scrutiny of a highly rigid and ruthless censorshipsystem. Stalin placed great importance on producing political films infused with ideologicalpropaganda. To a large extent, many of the films made during that period especially those byrenowned directors were personally reviewed by Stalin before their release, with his opinionsoften leading to cuts or additions. Some directors, screenwriters, and even actors were completely removed from films. Many historical films were banned, with some salvaged and screened only nearly 70 years later for example, Alexander Medvedkin’s Happiness (1934).
What is remarkable is that, despite the uneven, harsh, and oppressive conditions of that era, several historically significant cinematic works were produced, including those by Soviet directors Eisenstein, Pudovkin, and Vertov.
Some of these works include:
The Forty-First (1927) – Abram Room
Storm Over Asia (1928) – Vsevolod Pudovkin
The Road to Life (1931) – Nikolai Ekk
Chapaev (1934) – Georgi and Sergei Vasilyev
Germany and the N**i Party’s Control (1927–1945): German cinema faced a major crisis due to the exodus of many prominent actors and directors fleeing N**i rule. The reasons included the N**is' growing authoritarianism, fear of violent repression, and the prohibition of work in cinema due to political dissent or racial and religious discrimination. Given Hi**er’s strong interest in art and film, the N**is quickly began producing films aimed at shaping German public opinion. They sought to monopolise thought through propagandistic political films targeting communism, homosexuality, and Jews. One of the most famous directors of that era, Leni Riefenstahl, created the highly artistic Triumph of the Will (1934), documenting a massive N**i rally in Nuremberg. Using 24 cameras and 60 hours of footage, the film depicted Hi**er’s arrival and reception in a visually striking manner, reinforcing the grandeur of N**i power. At the time, Hi**er had only been in power for a few years and was not yet widely recognised by many Germans. This film helped create a mass following that saw him as a saviour. The purpose of this and other films was to manipulate public sentiment, rally support for N**i ideology, and prepare the populace for a prolonged war with neighbouring countries while establishing a national cinema aligned with N**i ideals.
Some examples:
The Refugee (1933) – Gustav Ucicky -
You Are the World for Me (1934) – Karl Froelich -
The Old and the Young King (1935) – Hans Steinhoff-
The Lucky Kids (1936) – Paul Martin
Hollywood and Political Ideology: Cinema, as a powerful cultural
institution, has always played a key role in shaping political ideology and national identity. Hollywood the center of the American film industry actively works to project and reinforce political narratives that align with its agenda, influencing both domestic and international audiences. Through Hollywood’s ideological machinery, it disseminates stories that reinforce beliefs in American exceptionalism, capitalism, and liberal democracy. Hollywood often portrays the United States as a defender of freedom and democracy. War films like Saving Private Ryan (1998) and Black Hawk Down (2001) depict American soldiers as morally righteous warriors fighting for liberty. These portrayals aim to justify U.S. foreign interventions and cultivate a dualistic moral framework that remains evident in American political discourse. Another example is Hollywood’s collaboration with the U.S. Office of War Information during World War II, producing numerous films supporting the war effort. Some of these, like Casablanca (1942) and Mrs. Miniver (1942), became cinematic classics, serving as artistic propaganda to rally Western nations behind the war. Documentary films such as Frank Capra’s Why We Fight series were produced specifically for the U.S. military to justify wartime involvement. Hollywood’s role in shaping and disseminating American ideology underscores cinema’s political power. Film is far from being a neutral medium; it functions as an ideological tool influencing perceptions of history, politics, and identity. By crafting narratives that reinforce Americanism, individualism, and the suppression of alternative viewpoints, Hollywood has become a key facilitator in the cultural projection of political power.
Modern Examples:
Political Documentaries: In contemporary times, documentaries have become a popular medium for political expression. Filmmakers use this format to explore, critique, and shed light on contentious political issues. Films like An Inconvenient Truth (on climate change) and Citizenfour (on government surveillance) have had profound impacts on public discourse and policy.
Social Activism and Change: Cinema has also been instrumental in driving social and political movements. The Civil Rights Movement in the U.S. relied on documentary footage to expose injustice and garner support. Similarly, during the Arab Spring, activists used social media and citizen journalism to document protests and human rights abuses, effectively fueling revolutionary change.
Other Regimes and Cinema :Many other regimes, like those in the Soviet Union and N**i Germany, have attempted to monopolise public thought through cinema. In the Middle East, countries such as Syria, Iraq, and Egypt particularly after military coups produced state-directed films and nationalised film industries to serve their agendas while suppressing independent cinema. Notably, each new regime used cinema as a weapon to discredit its predecessors.
Conclusion :The role of cinema in expressing political viewpoints cannot be underestimated. Whether as a tool for propaganda, social critique, or activism, film holds significant power in shaping public opinion and mobilising populations. As filmmaking technology continues to evolve, cinema will remain a vital medium for political ideology and collective consciousness. However, it is crucial to recognise its potential for manipulation and bias, emphasising the importance of critical media literacy in an era where film profoundly influences our perceptions and beliefs.
References :
Kracauer, S. (1947). From Caligari to Hi**er: A Psychological History of the German Film. Princeton University Press.
Taylor, R. (1998). Film Propaganda: Soviet Russia and N**i Germany. I.B. Tauris.
Nichols, B. (2001). Introduction to Documentary. Indiana University Press.
Koppes, C. R., & Black, G. D. (1987). Hollywood Goes to War: How Politics, Profits and Propaganda Shaped World War II Movies. Free Press.
Dyer, R. (1993). The Matter of Images: Essays on Representations. Routledge.
Mulvey, L. (1975). “Visual Pleasure and Narrative Cinema.” Screen, 16(3), 6–18.